كەشناسیی هەرێم هۆشداری لە شەپۆلێكی دوو قۆناغیی بارانبارین دەدات

كەشناسیی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلی بارانبارینی دوو قۆناغی، سبەینێ بارانبارین دەستپێدەكات و هەینی بارانەكە توندتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان هۆشدارییەكی بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت، “کاریگەریى شەپۆلى بارانبارین، بە دوو قۆناغى بارانبارین دەستپێدەکات، قۆناغى یەکەم، لە کاتەکانى ئێوارەى سبەینێ پێنجشەممە دەستپێدەکات، سەرەتا بە نمەباران، پاشان لە شەو درەنگدا تەواوى ناوچەکەمان بارانبارینى دەبێت”.

كەشناسی پێشبینیشی كردووە، “ڕۆژى هەینى کاریگەریى هەردوو نزمەپاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆسەر ناوچەکەمان، بارانى بەلێزمە و بەردەوام دەبێت، هەندێك کات ئاستى ئاو بەرزدەبێتەوە، بەتایبەت لە کاتى بارانى بەلێزمە”.

لە ماوەى ئەو قۆناغى بارانبارینە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین ڕێژەى بارانبارینى پێشبینیکراوى زیاتر دەبێت، لە هەندێك ناوچەى شاخاوى بڕى بارانى پێشبینیکراو لە 50 ملم زیاتر دەبێت، لە سەنتەرى پارێزگاکانیش بەگشتى لە 30 ملم نزیکدەبێتەوە.

تایبەت بە بارینی بەفریش، كەشناسی دەڵێت، “تەنها لە ناوچە سنووریەکان دەبێت”.

ڕۆژى شەممە قۆناغى یەکەمى بارانبارین لاواز دەبێت، نمەباران و بارانى مامناوەند لە هەندێك ناوچە دەبێت.

هەرچی تایبەتە بە قۆناغی دووەم، لە ڕۆژى دووشەممەوە دەستپێدەکات، “سەرەتا لە سنوورى پارێزگاكانى سلێمانى و هەڵەبجە، پاشان درێژدەبێتەوە بۆسەر ناوچەکانى تر”.

كەشناسی پێشبینییكردووە، “ئاستى دابارین لەم قۆناغە مامناوەند دەبێت، بارستە هەوایەکى نیمچەسارد کاردەکاتە سەر ناوچەکەمان، بۆیە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفربارینى دەبێت، ڕۆژەكانى سێشەممە و چوارشەممە ئاسمان بەردەوام هەور و نمەباران و بارانى مامناوەند دەبێت، ڕۆژى پێنجشەممە کاریگەریى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت”.

بابەتی پێشتر

دەستکەوتێکی بێپێشینە.. کەشتییەکی ئاسمانیی ناسا لە "خۆر" نزیکدەبێتەوە

بابەتی دواتر

گەرمیان.. مۆڵەتی تەکسیی گەڕۆک ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: دەسەڵاتەكانمان بۆ چارەسەركردنی مووچە بەكاردەهێنین

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی دەسەڵاتەكانيان دوای پشووەكانی جەژنی نەورۆز ڕێوشوێنە كارگێری و ئیدارییەكان دەگرنەبەر بۆ چارەسەركردنی…
Total
0
Share