گەرمیان.. مۆڵەتی تەکسیی گەڕۆک ڕاگیرا

قائیمقامییەتی قەزای کەلار ژمارەیەک بڕیاری بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی گواستنەوەی گشتی دا، یەکێک لە بڕیارەکان ڕاگرتنی مۆڵەتی تەکسیی گەڕۆک و پێداچوونەوەیە بەو مۆڵەتانەشی تائێستا دراون.

بڕیارەکانی قائیمقامییەتی کەلار و لیژنەی ڕێکخستنەوەی گواستنەوەی گشتی و شەقامەکان ئەمانەن:-

1-    پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی لە ناوشاری کەلار.

2-    ڕاگرتنی پێدانی مۆڵەتی تەکسیی گەڕۆک.

3-    پێداچوونەوە بەو مۆڵەتانەی دراون بە تەکسییە گەڕۆکەکان، ڕێگریکردن لە کارکردنی فەرمانبەران، بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی گواستنەوە.

4-    دانانی تاسە بە لیژنە دەبێت، پێویستە بەپێی پێویست و لە شوێنی گونجاودا دابنرێت.

5-    هەماهەنگیی شارەوانیی کەلار لەگەڵ بەشی پۆلیسی هاتوچۆی قەزای کەلار، لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە ناوشاری کەلار.

6-    دابینکردنی هێڵی مینی پاس بۆ دانیشتووانی پڕۆژەی لانە ستی.

7-   نەهێشنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ناوشار و ناردنیان بۆ گەراجەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: سەربـ.ـڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵان و دەرەوەی شوێنی مۆڵەتدار قەدەغەیە

وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند، سەربـ.ـڕینی ئاژەڵ لەناو ماڵان و دەرەوەی شوێنی مۆڵەتدار قەدەغەیە. وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ…
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: نیگەرانین لە پێشێلکارییەکانی سەر ئازادیی رۆژنامەوانی لە هەرێم

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، نیگەرانن بە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادیی راگەیاندن، پشتیوانی لە جێبەجێکردنی…
Total
0
Share