چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە ئاشكرایكرد، خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەكە بەڵێنی كڕینی یاریزانی نوێی پێداوە.
پاش شكستی بەرشلۆنە بەرامبەر بۆكاجۆنیۆرز، لەجامی ڕێزلێنان لە مارادۆنای ئەفسانەی كۆچكردووی ئەرجەنتینی، چاڤی هێرناندێز ئاشكرایكرد، پێكان و دووركەوتنەوەی یاریزانەكانی، هۆكاری سەرەكین بۆ دابەزینی ئاستی یانەكە.
جەختی لەوەشكردەوە، كە گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆك و دەستەی كارگێڕیی یانەكە كردووە و بەڵێنی واژووكردنی دوو گرێبەستی نوێیان پێداوە.
چاڤی پێیوایە بە گەڕانەوەی دێمبیلی و فاتی و دیپای و برایسوایت و بە كڕینی دوو یاریزانی نوێ، دۆخی بەرشلۆنە دەگۆڕێت و ڕێڕەوی خۆیان دەدۆزنەوە.
لەوەتەی چاڤی بووەتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە، یانەكە شەش یاریی كردووە، دووانی بردۆتەوە، دووانی دۆڕاندووە، دووانیش یەكسانبووە.
پێشتر ڕاگەیاندنەكان ئاماژەیان بەوەدابوو، كە سەرۆكی بەرشلۆنە بەڵێنی ئەنجامدانی سێ گرێبەستی داوە و یەكێكیان فیران تۆرێس-ی ئیسپانی دەبێت.