کاندیدێکی بارسا هۆشداری بە لاپۆرتا دەدات: دۆخەکە خراپە

ڤیکتۆر فۆنت، پاڵێوراوی پێشوو بۆ پۆستی سەرۆکی بەرشلۆنە و ڕکابەری خوان لاپۆرتا، لە نوێترین چاوپێکەوتندا هۆشداری بە ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە و هاندەران دەدات.

فۆنت چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکا ئەنجامداوە، تیایدا ئاماژەی بە خراپی دۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە کردووە و دەڵیت، “مێسی نەگەڕایەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ لەدەستدانی داهێنان و سەرکردایەتی کارای ئیدارەی بارسا.”

هەروەها دەڵێت، “دڵەڕاوکێمە، دڵەڕاکێکەشم بەهۆی دۆخی دارایی یانەکەیە کە لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا ملیارێک و 500 ملیۆن یورۆ زیانمان بەرکەوتووە بە بەرزکردنەوەی داراییەکانیشەوە، لەڕاستیدا هەموو داهاتەکان کەمیانکردووە و لە هەموو لایەکەوە زیانمان بەرکەوتووە، ئەوەی لاپۆرتا دەیکات ڕەنگە خراپتر بێت لەوەی بارتۆمیو کردوویەتی.”

فۆنت لە کۆتاییدا ئامۆژگاری لاپۆرتا و هاوکارەکانی دەکات بۆ ئەوەی شەفاف بن لە بڵاوکردنەوەی زانیارییە داراییەکان، بەهیچ شێوەیەکیش بەڵێن نادات جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بارسا کاندید بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە

بابەتی دواتر

ناپۆلی چاوەڕوانی وەڵامی گالتیێرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share