سبه‌ینێ له‌م به‌نزینخانانه‌ى سلێمانى به‌نزینه‌ 690 دینارییه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

له‌چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌كى سلێمانى سبەینێ دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی عێراقی بەنرخی 690 دینار بەردەوامی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “سبەینێ بەنزینی نۆرماڵی عێراقی بەنرخی 690 دینار لە هەریەکە لە بەنزینخاکانی بەکرەجۆ، تاسڵوجە، دۆڵەڕوت، ئازادی و وێستگەی هەڵەبجە (تانجەرۆ) لەناو شاری سلێمانی دابەش دەکرێت”.

دوێنێ دواى ڕاگرتنى بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕژێك دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی عێراقی بەنرخی 690 دینار لەناو شاری سلێمانی و دەرەوەی شار دەستیپێکردووەتەوە.

پێشتر بڕیاربوو بەغداد ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین ڕەوانەی هەرێمی ‏كوردستان ‏بكات، بەڵام نزیكەی نیوەی ئەو بڕەی دەنارد كە ڕێككەوتن كرابوو لەسەری، ‏کە بە وتەی بەهمەن شێخ قادر “ئەو نیوەیەش بەی بێكەموكورتی نەدەهات”.‏

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئاشکرایکردبوو، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی ‏کوردستان بەڵێنی ناردنی ئەو بڕە بەنزینەی بەهەمان نرخ داوە، ئەو وێستگانەش ‏دیاریکراون کە بەنزینەکەیان بۆ دەنێردرێت، بەڵام تائێستا هیچ بڕە بەنزینێک لە سامانە ‏سروشتییەکانەوە نەهاتووە.

بابەتی پێشتر

له‌سه‌ر سكاڵاى دوو كۆچبه‌رى سوری وه‌زیری پێشووى دانیمارك زیندانی ده‌كرێت

بابەتی دواتر

وڵاتانی كەنداو جەخت لە "یەكبوون"ی سیاسەت و ئابوری دەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share