وڵاتانی كەنداو جەخت لە “یەكبوون”ی سیاسەت و ئابوری دەكەنەوە

سەرانی بەشداربووی لوتكەكە

سەرانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو جەختدەكەنەوە لەسەر پێویستیی “یەكبوون” لە سیاسەتی دەرەوە و بواری ئابوری، پاش ساڵێك بەسەر چارەسەری قەیرانی دیپلۆماسی لەگەڵ قەتەر، لەو لوتكەیەدا كە ڕیاز میوانداریكرد و بەبێ بەشداریی شا سەلمان بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیەندراوی كۆتایی خولی 42هەمینی ئەنجومەنی باڵای ئەنجومەنی هەماهەنگیی وڵاتانی كەنداوی عەرەبیدا هاتووە، ئەوەی لە هەردوو گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی ڕوودەدات لە پێشهاتە خێراكان كاریگەری لەسەر وڵاتانی ناوچەكە دەبێت، ئەمەش خستنەگەڕی هەوڵی زیاتری هاوبەش بۆ یەكانگیركردنی هەڵوێست و یەكخستنی تێڕوانینەكان لە مامەڵەكردن لەگەڵ سەرجەم پێشهات و ئالنگارییەكان، هاوشانی درێژەدان بە هەوڵەكانی پەرەپێدانی بەرفراوان لە كەشێكدا كە لەسایەی ئاسایش و سەقامگیری پێویست دەكات.

لوتكەكە تاوتوێی گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگی بۆ نەخشەكێشانی ئایندەی بونیادنانی بەردەوام كردووە كە مایەی خێروبێر بێت بۆ گەلانی وڵاتانی ئەنجومەن لەگەڵ هێانەدی هەلی زیاتری پەرەپێدانی ئابوری.

ڕاگەیەندراوی كۆتایی ڕەتكردنەوەی هێرشی گروپی حوسییەكان بۆسەر سعودیە، ئیدانەكردنی ئەو كۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامدراوە و تیایدا هێرشكراوەتەسەر بەحرەین، هەروەها پشتیوانی تەواوی وڵاتانی كەنداو بۆ هەوڵەكانی چارەسەری گرفتی بەنداوی نەهزە و مافی میسر لە ئاوی نیل لەخۆدەگرێت.

وڵاتانی كەنداو هەوڵ بۆ جۆراوجۆركردنی ئابورییەكانیان دوور لە بواری نەوت دەدەن، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا وەبەرهێنانی زەبەلاحیان لە كەرتەكانی گەشتوگوزار، كاتبەسەربردن، وەرزش و هیتردا كردووە.

هەریەك لە سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر لە حوزەیرانی 2017 پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و تۆمەتباریانكرد بە نزیكبوونەوە لە ئێران و پشتیوانیكردنی ڕێكخراوە پەڕگیرەكان، كە لای خۆیەوە دەوحە ڕەتیكردەوە.

هەر چوار وڵات گەمارۆ دیپلۆماسی و ئابورییەكان كە بەسەر قەتەردا سەپاندبوویان كۆتایی پێهێنا پاش ئەو ئاشتەواییەی لە ناوچەی عولای سعودییە لە كانونی دووەمی 2021 هاتەئاراوە.

بابەتی پێشتر

سبه‌ینێ له‌م به‌نزینخانانه‌ى سلێمانى به‌نزینه‌ 690 دینارییه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

بابەتی دواتر

دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا دەوروبەری باڵیۆزخانەی ڕوسیایان لە واشنتن گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share