لیڤاندۆڤیسكی گومانی لەسەر داهاتووی خۆی دروستكرد

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی هێرشبەری بایرن میونشن بەدووری نەزانی لە ئەڵمانیا بڕوات و دەشڵێت هەفتەی داهاتوو كۆبونەوە لەگەڵ ئیدارەی یانەكە دەكەم.

پاش ئەوەی بۆ جاری دەیەم لەسەر یەك ناسناوی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیایان مسۆگەركرد، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی هێرشبەری بایرن چەند نهێنییەكی ئاشكراكرد.

لیڤا بەدووری نەزانی كۆتایی وەرز لە بایرن بڕوات و پەیوەندی بە یانەیەكی نوێ بكات.

وتی: “هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئیدارەی بایرن كۆدەبمەوە و ئەگەری ڕوودانی هەموو شتێك هەیە.”

پوختەی قسەكانی لیڤا

– بەم زوانە كۆبونەوەیەك دەكرێت، بەڵام جارێ هیچ ڕووینەداوە، دۆخەكە بۆ من ئاسان نییە.

– نوێكردنەوەی بۆندەكەم كەوتۆتەوە سەر هەردولا.

– لە ڕاگەیاندنەكان زۆر شت لەسەر من دەنوسرێت، خۆمم لێ بێ بەری نەكردووە.

– لەكۆبونەوەكەی نێوان من و بەڕێوەبەرانی بایرن میونشن شتێك ڕوودەدات، پێویستە چاوەڕێ بكەین.

بەم دواییە باس لەوە دەكرا كە لیڤاندۆڤیسكی لە ڕیزەكانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە نزیكە.

بابەتی پێشتر

لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی ژمارەیەك دوكان لە شێخان سووتێندران

بابەتی دواتر

دۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكەی مانچستەرسیتی بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share