ئێوارەی ئەمڕۆ کرێکارێکی خۆرهەڵاتی كوردستان، بە ناوی ت ع ڕ تەمەن 51 ساڵ، لە كاتی كاركردنیدا لە ناحیەی تەوێڵە بەهۆی بەركەوتنی كارەباوە گیانی لەدەستدا
كرێكارەكە دانیشتووی قەزای کامیاران بووە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بە وتەی موقەدەم- بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، “دوای مردنی، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکیی دادیی پارێزگای هەڵەبجە کراوە و دوسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لە بنکەی پولیسی تەوێڵە ڕێکخراوە.”
بەهۆی دۆخی ئابوری سەخت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دابەزینی نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار، هاوڵاتییەکی زۆری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
بەپێی ئامارێک کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاندووە لە ماوەی سێ مانگدا حەوت کرێکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان گیانیان لە دەستداوە،