شانەی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمشەو چوار هاوڵاتیی کە سەرقاڵی ڕاوە ماسی بوون لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێنراون و هێزە عێراقییەکان پشکنینەکانیان بەمەبەستی دۆزینەوەیان دەستپێکردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، ” پرۆسهی گهڕان و پشكنین لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە بۆ ئازادكردنی ئەو چوار هاووڵاتییەی ئهمشهو لهلایهن چهكدارانی داعشهوه لهسنووری دهریاچهی حهمرین ڕفێندراون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو چوارکەسە لەکاتێکدا سەرقاڵی ڕاوەماسی بوون لەدەریاچەی حەمرینی ناحیەی سەعدییە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندراون”.
پێشتر سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان ڕایانگەیاند، کە چوار کەس لەلای دەریاچەی حەمرین فڕێندراون و یەکێک لەوانە ئەفسەری لەبەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و لەبەغدادەوە بەسەردانە چووەتە ئەو ناوچەیە.