هەسەدە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێكی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانان ڕادەگەیەنێت

هێزەكانی سوریای دیموكرات لە دێرلزور

هەسەدە بە هەماهەنگی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێكی لە ڕیفی ڕۆژهەڵاتی دیرلزور ئەنجامدا و كوژرانی پێنج چەكداری داعشی لێكەوتەوە.

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، یەكەكانی دژە تیرۆری سەر بە هێزەكانیان ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە بۆ بە ئامانجگرتنی شانەیەكی مەترسیداری داعش كە لە ناوچەیەكی نزیك لە شارۆچكەی بەسیرە لە ڕیفی ڕۆژهەڵاتی دیرلزور لە جموجوڵدا بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە پاش كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، پرۆسەی هەڵكوتانەسەر شوێنی مانەوەی شانەكەی داعش ئەنجامدراوە و پاش پێكدادان پێنج چەكدار كوژراون كە زۆرینەیان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان پێوەبووە.

لە ئازاری 2019 هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆتایی هێنان بە “خەلافەت”ی داعشی ڕاگەیاند، پاش كۆتایی هاتنی دوایین شەڕی دژ بە گروپەكە لە گوندی باغۆز كە دەكەوێتە سەر سنووری عێراق.

لەوكاتەوە پاشماوەی چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی نێوان پارێزگاكانی حمس لە ناوەڕاستی سوریا و دیرلزور لەسەر سنووری عێراق بڵاویان كردووە.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكارێكی كازمی لەبارەی ئەگەری كەمكردنەوەی بەهای دۆلارەوە هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

لیرەی لوبنانی لە هەرەسدا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرد

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌، دواجار ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی ده‌ستنیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ بەشێوەیەكی كاتی. جڤاتى نیشتمانیی…
Total
0
Share