شارەوانیی سلێمانی ڕێنمایی تەملیککردنی خانووە زیادەڕۆکان بڵاودەکاتەوە

سەۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕێنماییەکانی تەملیککردنی خانووە زیادەڕۆکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ڕێنماییەکان پشتگیری تەنها بۆ خانوو دەکرێت و هیچ هەیکەل، ئەساس یان زەوییەک پشتگیریی بۆ ناکرێت.

لە ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، کۆبوونەوەیەکیان بە ئامادەبوونی ”پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان، قائیمقامیەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی بەکرەجۆ، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی-لیژنەی گوندەكان”، تایبەت بە پێدانی ڕێنمایی بە (موختارەكانی) شاری سلێمانی، تایبەت بە تەملیکكردنی خانووە زیادەڕۆكان و ڕێنماییدان، بە موختارەكان ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەکەدا بۆ کارئاسانیی هاوڵاتییان چەند ڕێنماییەک دەرکراون کە بریتیین لە:

١- بە هیچ شێوەیەك داوای گرێبەستی نوسینگە نەكرێت.

٢- داوای فۆڕمی گوندەكان نەكرێت.

٣- پشتگیری تەنها بۆ خانووی نیشتەجێ بكەن, بەواتای ئەوەی پشتگیریی بۆ ”زەوی، هەیكەل، ئەساس” نەكرێت.

٤- بۆ هەر خانوویەك تەنها، یەك پشتگیریی بكرێت.

٥- ئەگەر خانوویەك كرێچیی تێدابوو، ئاماژەی پێبدەن لە پشتگیرییەكەدا.

٦- پشتگیریی، بۆ هەموو خانوویەك بكرێت، كە لەناو سنووری گوندەكەدا بێت، یان لە دەرەوەی سنوورەكە بێت.

٧- پێویستە هاوڵاتی پشتگیریی موختارەكەی، لەگەڵ داواكارییەك و پێداویستییەكانی وەك (كارتی نیشتیمانی، فۆڕمی خۆراك)، هەروەها پسوڵەی ”ئاو، كارەبا” ئەگەر هەبوو ببات بۆ پارێزگا.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت جارێكی تر دابەزی

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی91 ئۆتۆمبێلی دەستبەسەرداگیراو دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ هەور دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆش ئاسمان هەور و…
Total
0
Share