هۆكارى ڕه‌وانه‌نه‌كردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد ئاشكراده‌كرێت

بەغداد 200 ملیار دینارەكەی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان نەكردووە، نوێنه‌رى حكومه‌تى ‏هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد دەڵێت هۆكارەكەی ئەوەیە خودی وەزارەتە فیدراڵییەكانیش ‏پاره‌دار (تمویل) نه‌كراون.‏

فارس عیسا، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غداد به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ‏ڕاگه‌یاند، ”به‌هۆی ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ى عێراق پاره‌دار (تمویل) ‏نه‌كراون، 200 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێمیش نه‌نێردراوه‌”.‏

وتیشی، هۆكارى دواكه‌تنى ڕه‌وانه‌كردنى پاره‌كه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌ كاتى ‏پاره‌داركردنى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى دیكه‌ش 200 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.‏

ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌م 200 ملیار دیناره‌ دوایین مانگه‌ كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه‌ ‏ده‌كرێت؟ فارس عیسا جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌، “ڕه‌وانه‌كردنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ تاوه‌كو ‏په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ به‌رده‌وامیی ده‌بێت”.‏

به‌هۆی دواكه‌وتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی مووچه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى سست ‏دابه‌ش ده‌كرد، هاوكات بڕیاربوو دوێنێ 200 ملیار دیناره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت، ‏دواى ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌ته‌كه‌ خشته‌یه‌كى نوێی بڵاوكرده‌وه‌.‏

بابەتی پێشتر

قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ دوو یاریی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت

بابەتی دواتر

سعودیە مەرجێکی دیکەی بۆ عومرەکاران ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ “توركیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌…
Total
0
Share