بۆری ئاوی ئیفرازی3 سەرچاوەی هاتنی دیارە، بەڵام نازانرێت بەکوێدا تێدەپەڕێت

کێشەی شکانی بۆری ئیفرازی 3 یەکێکە لەو کێشانەی لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام، بەرۆکی هاوڵاتییانی هەولێری گرتووە، هۆکاری بەردەوام دووبارەبوونەوەی ئەم کێشەیە ئەوەیە، سەرچاوەی هاتنی ئاوەکە دیارە، بەڵام بۆرییەكە بەکوێدا تێدەپەڕێت، دیار نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەرێم لەبارەی بۆری ئیفرازی3ی هەولێرەوە دەڵێت، “دەزانرێت بۆرییەکە لە ناحیەی کەڵەکەوە تا گوندی ئیفراز هاتووە، بەڵام کاتێک دەچێتە ناو هەولێرەوە نازانرێت بەکوێدا تێدەپەڕێت”.

هۆکاری دیارنەبوونی ڕێڕەوی بۆرییەکە بۆچی دەگەڕێتەوە؟

ساڵی 2007 لەسەر ئەرکی ئەمریکییەکان، بۆری ئاوی ئیفرازی3 دروستدەکرێت، بەهۆی ئەوەی نەخشەی ڕاکێشان و دروستکردنی پڕۆژەکە لای ئەمریکییەکان بووە، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر نازانێت بۆرییەکە بەکوێدا تێپەڕیووە.

یەکێکی دیکە لە هۆکاری دیارنەمانی نەخشەی بۆرییەکە، ئەوەیە لە ماوەی 10ساڵی ڕابردوودا، گەشەی بیناسازی لە هەولێر زیاترە بووە لە شارەکانی دیکە، ئەمەش بە پشتبەست بە ئامادەیی هەڵكەوتەی شاری هەولێر، چونکە دەشتە و گەشەکردن تێیدا ئاسانە.

لەبەر ئەو هۆکارەش، ساڵانە بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەکانی خانوبەرە و پڕۆژەی دیکە، بۆرییەکە دەشکێت و تا کاتی چاککردنەوەی، بەشێک لە هاوڵاتییانی شاری هەولێر بێئاو دەبن.

پێکهاتەی بۆرییەکە بەشێک لە هۆکاری شکانەکەیە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەڵێت، پێکهاتەی بۆرییەکە (GRP)یە، واتە جۆرێکی فایبەرگڵاسە و تێکەڵەیە لە پلاستیک و شوشە، کە ئەوە بۆ پاک و خاوێنی لە مادەکانی دیکە زۆرباشترە، بەڵام بە ئاسانی دەشکێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەوە جاری حەڤدەهەمە بۆری دابەشکردنی ئاوی هەولێر دەشکێت، بەشێکی زۆری شکاندنەکانیش پەیوەستە بەکارکردن لەو شوێنانەی بۆرییەکەی لێوەهاتووە”.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی: باندێک بە تۆمەتی دزینی دوو پەرتوكی مێژوویی ئاینی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

هیندستان ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نیپا ئاشکرا دەکات.. لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: له‌رۆژانی جه‌ژندا 150 شوێن به‌سه‌ركراونه‌ته‌وه‌ و چوار شوێن داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا زیاتر له‌ 150 شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌ و ‌به‌ هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش توانراوه‌…
Total
0
Share