حكومەتی هەرێم پێنج ملیار دۆلاری كارەبا قەرزدارە

ماڵپەڕی “ئیڕاك ئۆیڵ ڕیپۆرت” ئاشكرایكرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی پێنج ملیار دۆلار قەرزداری وەبەرهێنەرانە.

بەپێی بەدواداچوونێكی ماڵپەڕی “ئیڕاك ئۆیڵ ڕیپۆرت” و ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسێك لە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم و بەرپرسێكی كەرتی پیشەسازی وەریگرتوون، حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی پێنج ملیار دۆلار قەرزی وەبەرهێنەرانی لایە و دەڵێت، “ئەوەش گرفتی بۆ پرۆسەی پەرەپێدانی كەرتی كارەبا و ڕاكێشانی وەبەرهێنان دروستكردووە”.

“ئیڕاك ئۆیڵ ڕیپۆرت” ئاشكرایكردووە كە زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری ئەو قەرزانەی لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان كەڵەكەبوون، پارەی كۆمپانیای ماس گروپە كە بەشێك لە كارەبای هەرێمی كوردستان دابیندەكات و ئەحمەد ئیسماعیل خاوەندارێتیی دەكات.

ئەو قەرزانەی ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردوون، تەنها ئەوانەن كە پارەی وەبەرهێنەرانن و لای حكومەتی هەرێمی كوردستانن، سەرباری ئەوانەش حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزی دەرەكی و قەرزی تری ناوخۆی لایە و كۆی قەرزەكانی دەگەنە 32 ملیار دۆلار.

بابەتی پێشتر

دادگاى فیدراڵى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سكاڵاى هاوپه‌یمانیی فه‌تحى دواخست

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەولێر ئەندامێكی تری هەدەپەی شاربەدەر كرد و ئێستا لە سلێمانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share