حكومەتی هەرێم: نەوتی سپی لیتری بە 500 دینار دەدرێتە هاوڵاتییان

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، یەكەم كاروانی نەوتی سپی گەیشتە هەرێمی كوردستان و بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەشدەكرێت كە لیتری بە 500 دینار دەدرێتە هاوڵاتییان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “یەكەمین كاروانی نەوتی سپی گەیشتە هەرێمی كوردستان و بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەشدەكرێت”.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕی نەوتی دابینكراو 50 ملیۆن لیترە و یەكەم كاروانی ئەو نەوتە كە 144هەزار لیترە، گەیشتووە و هەر لیترێكی بە 500 دینار دەدرێتە هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی دووشەممەی بڵاوكردەوە

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە تاییدا حكومەتی هەرێم، بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه‌…
Total
0
Share