كارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە ئەوان ڕكابەرێكی بەهێزی ناسناوی لالیگان و تیپەكەشیان باشترینە لەسەر ئاستی ئیسپانیا.
ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەركەوتنی بەسەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بەدەستهێنا و تا ئێستا ئاستێكی بەرز پێشكەشدەكات.
ئەنچیلۆتی ستایشی هێڵی بەرگریی تیپەكەی دەكات و پێیوایە كڕینی ئالابا خاڵی بەهێزی گۆڕانكارییەكانە.
پیرۆزبایی لە مۆدریچی كرواتیش كرد پاش ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشیكرد لە یارییەكەی ئەتلەتیكۆ مەدریددا و بە یاریزانێكی نمونەیی ناویبردن.
ئەنچیلۆتی دڵنیایی دایە هاندەران كە ئەمساڵ بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنادەن ناسناوی خوولی تۆپی پێی ئیسپانیا لەدەستیان دەربچێت.