چاڤی لە یاریزانەكانی بەرشلۆنە تووڕە بووە

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە پاش یەكسانبوونی یانەكەی لەگەڵ ئۆساسۆنا لە یاریزانەكان تووڕە بووە و پێیوتوون ئێوە لە یارییەكە تێنەگەیشتون.

بەرشلۆنە دوو جار بەرامبەر ئۆساسۆنا پێشكەوت و هەردوو جارەكە گۆڵی بەرامبەری لێكرایەوە.

تا خولەكی 86 بەرشلۆنە بە گۆڵێك لە پێش بوو، لەدوایین خولەكەكانی یارییەكەدا گۆڵی بەرامبەری لێكرایەوە.

ئەو یەكسانبوونە بەرشلۆنەی لە پلەی هەشتەم هێشتەوە، ئەمە سێیەم یارییە بەرشلۆنە بردنەوە بەدەستناهێنێت.

بە بایرن و بیتس دۆڕا، لەگەڵ ئۆساسۆنا یەكسان بوون.

بەپێی ڕاگەیاندنەكان، چاڤی لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانەكان دوای یارییەكەی ئۆساسۆنا دەنگی بەرزكردووەتەوە و لە یاریزانەكان تووڕە بووە.

پێشیوتون ئێوە لە یارییەكە تێنەگەیشتوون و نەتانتوانیوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن.

بابەتی پێشتر

‏"سەركردەیەكی داعش" لە نزیك هەڵەبجە دەستگیركرا‏

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی باسی دۆخی ڕیاڵ مەدرید دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share