سەرۆکی پاکستان سەردانی عێراق دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئاسیف عەلی زەرداری، سەرۆکی پاکستان هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد دەکات.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە محەمەد ئیسحاق دار، هاوتا پاکستانییەکەیەوە پێگەیشت و باسیان لە پەرەسەندنی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵات کرد.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها لەسەر بانگهێشتی رەسمیی د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، ئاسیف عەلی زەرداری، سەرۆکی پاکستان هەفتەی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دانیشتنی 52ـی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی کردووە، کە بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو لە عێراق، بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share