بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی ئاگادارکراوەتەوە لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە نزیک یەکەکانی نیشتەجێبوونی هەواری زانکۆ، کە ژنێکە و فیشەک بە جەستەیەوە بووە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ”تیمەکانمان تەرمی ژنێکیان لەنزیک هەواری زانکۆوە گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی”.
بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە فیشەک بە جەستەیەوە بووە، جلی ماڵەوەی لەبەردابووە، تیمێکی پزیشکی تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی.
تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندیکرد بە پۆلیسی سلێمانییەوە بۆ زانیاری زیاتر، بەڵام پەیوەندییەکەی وەڵام نەدرایەوە.