ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ى پابه‌نده جێبه‌جێكردنى دیالۆگی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئه‌مریكا و كشانه‌وه‌یان له عێراق.
برێت مه‌كگۆرك، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌سه‌ردانێك له عێراقه و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران و ڕاوێژكارى ئاسایشی نیشتمانى عێراق كۆبووه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان مه‌كگۆرك له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی و به‌رپرسانى دیكه‌ى عێراق جه‌ختى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ى پابه‌نده به جێیهجێكردنى رێككه‌وتنى دیالۆگی نیشتمانى ئه‌مریكا و عێراق له باره‌ى كشانه‌وه‌ى سه‌ربازانى وڵاته‌كه‌ى له نێو خاكى عێراقدا.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌سته ئه‌مریكییه‌كه جه‌ختى لهوهشكردووتهوه، ئه‌مریكا، له ئاسمان، زه‌ویی و ئاویی خاكى عێراق به‌كارناهێنێت له دژى هیچ وڵاتێكى دیكه.
له لایه‌كى دیكه‌وه به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگهكهى، د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی و ئابوری و کەلتووری و ژینگەیی لە ڕێگەی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ھەردوولا بکات.
ھاوکات باس لە کۆتایی ھێنان بە ڕۆڵی شەڕکردنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕێگەی ڕاوێژەوە کرا و دووپاتکرایەوە لە گرنگی ڕیشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، بەگرنگییەوە باس لە گۆڕانکاریی و پێشھاتەکانی ناوچەکە کرا و جەختکرایەوە لە پێویستی کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی دیالۆگ و بەیەکگەیشتن بە ئاراستەی کەمکردنەوەی ناکۆکی و بارگرژییەکان.