زوایەک لەلایەن کوڕە خەزورییەوە کوژرا

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، لە گەڕەکێکی کەرکوک لەسەر کێشەی پارە زاوایەک لەلایەن کوڕە خەزوری خۆییەوە کوژراوە.

پۆلیسێک لەبنکەی پۆلیسی گەرەکی عروبەی شاری کەرکوک بەتۆڕی میدیای ئێستای وت، لە گەڕەکی پەنجا عەلی بەھۆی کێشەی پارە لە نێوان زاوا و برای خێزان، شەر و دەمەقاڵێ دروست بووە دواتر زاوا لە لایەن کورە خەزوره‌كه‌یه‌وه‌ درایە بەر ده‌سترێژی گولـله‌ و ھەر لەوێدا گیانی لە دەستدا”.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکرد، ژنێکیان دەستگیرکردووە، کە لەگەڵ هاوسەرەکەی بکوژی پیاوێکی چەمچەماڵین.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” ژن و پیاوێک لە چەمچەماڵەوە لەگەڵ کەسێکدا سەرکەوتوون و لەسەر ڕێگای کەرکوک ــ بەغداد(حولی) تەقەیان لەو کەسە کردووە و کوشتویانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ژمارەیەكی زۆر لە كادری بە توانا و دڵسۆزی هەیە و دەتوانێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بكات

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمزووانە چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share