پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ پۆلیس ژیانی هاوڵاتییەکی تەمەن 85 ساڵی ڕزگارکردووە، کە بە ئامانجی خۆکوشتن خۆی خستبووە ئاوی زێی دوکانەوە.
پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ڕووداوەكەوە ئاشکرایکرد، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی بەتەمەن لە ڕەگەزی نێر لەسەر پردە كۆنەكەی دوكان خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، كارمەندێكی بەشی پۆلیسی دوكان دەیبینێت و دەستبەجێ پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان ئاگاداردەكاتەوە، دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان بەهانایەوە دەچن و لە خنكان ڕزگاری دەكەن”.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڵاتییەكە ناوی (م، ج، ح)ـە و لەدایكبووی ساڵی 1936ـە و بەهۆی ناجێگیریی باری دەروونییەوە دووەم جارە لە خنكان ڕزگاردەكرێت.