قائیمقامیەتی سلێمانی، ڕێنمایی کردنەوە و کارکردنی مۆڵ و مارکێتەکانی ڕاگەیاند و دەبێت بە شەش مەرج ئەو شوێنانە کاریان تێدا بکرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی مەرجەکانی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە:
1- پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی رو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن.
2- دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له چونه ژوره‌وه.
3- دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه.
4- رێگری كردن له دروستبونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو ماركێته‌كاندا.
5- پێویسته كڕیاران به‌ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی روبه‌ری گه‌وره و بچوكی شوێنه‌كه.
6- پێویستە ماوەی نێوان هەركەسێك بۆ كەسێكی تر لە (2) مەتر كەمتر نەبێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و خاوەنی مۆڵ و مارکێتە گەورەکان کۆبوەتەوە و جەختکراوەتەوە لە تاکپارێزی تا ڕێگربێت لە تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسەکە.
لەو کۆبوونەوەیەدا ڕاگەیەنراوە کە سلێمانی چوار مانگی سەختی لەبەرامبەر کۆرۆنادا لەپێشە و هاوڵاتییان پێویستە ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن.