بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، سبەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و لە بنکەی شەش لە ناوشار نەوت دابەشدەکرێت.
ماوەیەكە دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگیرابوو، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕی پێویست نەوتی بۆ پرۆسەکە دابین نەکردبوو، لەگەڵ ئەوەش حکومەتی عێراقی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم ڕاگرتبوو.
دابەشكردنەوەی نەوت سبەینێ لە ناوشاری سلێمانییەوە دەستپێدەكاتەوە و دانیشتووانی بنكەی شەش نەوت وەردەگرن، بۆ ڕۆژی سێشەممەش له قهڵادزێ نەوتی سپی دابهشدهكرێت.
بنکەی حەوت لە ناوشاری سلێمانی تا ئێستا بەتەواوی نەوتیان وەرنەگرتووە و چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە دەکەن.