كەجەكە: حکومەتی هەرێم ڕێگەنادات لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت

یەكێك لە بۆردومانەكانی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان

ئەندامێكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە دەڵێت، حکومەتی هەرێم ڕێگری لە لێکۆڵینەوە ‏لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرامبەر بە گەریلا لەلایەن توركیاوە دەكات.‏

زوبێر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ‏ڕایگەیاند، “ئامانجی ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکان بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ‏تێکشکاندنی گەریلا و بزوتنەوەکەیە، ئەگەر دوژمن سەرکەوتوو بوایە ئێستا دۆخەکە ‏جیاواز دەبوو، بەداخەوە ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ دوژمن لەم هێرشانەدا ‏زۆر گەورە بوو، لە هەموو شەڕەکانی کورد-دا هەمیشە هەندێک کورد دوژمن بوون”.‏

ئایدار لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز دەڵێت، “پارتی دیموکراتی ‏کوردستان خۆی بەستووەتەوە بە تورکیاوە، یارمەتییەکی گەورە دەداتە دەوڵەتی تورک، ‏ڕێگا لە گەریلا دەگرێت و هێرش دەکاتەسەر گەریلا”، بۆیە دووپاتیدەكاتەوە، سیاسەتەكانی ‏پارتی زیان بە گەلی کورد دەگەیەنێت.‏

دەربارەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن توركیاوە، ئەندامەكەی كۆنسەی ‏بەڕێوەبەری كەجەكە ئەوەی وت، “دەوڵەتی تورک لە شەڕی دژی گەریلادا سڕبووە، ‏ناتوانێت بەسەر بەرخۆدانی گەریلادا سەربکەوێت و ئێستاش چەکی کیمیایی ‏بەکاردەهێنێت، بە بەرچاوی جیهانەوە لە هەموو شوێنێک ئەو چەکە قەدەغەکراوە ‏بەکاردەهێنێت، گروپێک گەریلا شەهیدبوون و خەڵکی گوندەکانی ئەو ناوچانەش ‏دووچاری زیان بوونەتەوە، ئێمە لەسەر ئەم بابەتە کاردەکەین، بەڵام بەداخەوە جیهان ‏بێدەنگە”.‏

ڕوونیشیدەكاتەوە، “ئەو شوێنەی چەکی کیمیایی لێ بەکاردەهێندرێت باشووری کوردستانە، ‏حکومەتی هەرێم خۆی هاوکاریی تورکیا دەکات و بە جیهان دەڵێت ئەو چەکە ‏بەکارنەهاتووە، ئەوەی ڕێگەنادات لێکۆڵینەوە بکرێت حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی ‏کوردستانن”.‏

بابەتی پێشتر

بۆچی ئۆبامیانگ لە پێکهاتەی ئارسیناڵدا نەبوو؟

بابەتی دواتر

چارەسەری بیرچوونەوە بە "خانەی زۆمبی"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد بەڵێنێك بە هەرێم دەدات

وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دڵنیایی لە وەزیری بازرگانیی عێراق وەرگرتووە كە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ڕێكارەكانی پارەی…
Total
0
Share