ڕووداوەکەی جۆکۆڤیچ و ئوسترالیا لە ئەمریکا دووبارە دەبێتەوە؟

فیدراسیۆنی تێنسی سەرزەوی ئەمریکا و ڕێکخەرانی پاڵەوانێتی “کراوەی ئەمریکا”، پشتگیری خۆیان بۆ نۆڤاک جۆکۆڤیچ دەربڕی بەبێ باجی “ڤاکسینی کۆرۆنا” بەشداری پاڵەوانێتییەکان لە وڵاتەکەیان بکات.

جۆکۆڤیچ سەرەڕای ئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرنەگرتووە، هیوادارە لە پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز و مەیامی یاریبکات.

ئەو دوو دەستەیە لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاندووە، “جۆکۆڤیچ یەکێکە لە پاڵەوانە گەورەکانی وەرزشەکەمان، فیدراسیۆنی ئەمەریکا و پاڵەوانێتییەکان هیوادارن لە هەوڵەکانی بۆ چوونە ناو وڵاتی ئەمریکا سەرکەوتوو بێت، هیواداریشین هاندەران بینەری بن لە کێبڕکێکانی ئیندیانا وێڵز و مەیامی.”

واشنتۆن ڕێگە نادات گەشتیارانی نێودەوڵەتی بەبێ کوتان بچنە ناو وڵاتەکەوە، لە کاتێکدا دەزگای ئاسایشی گواستنەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم ڕێکارە لانیکەم تاوەکو ناوەڕاستی مانگی نیسان گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

پاڵەوانێتی ئیندیانا وێڵز، چوارشەممەی داهاتوو لە کالیفۆرنیا دەستپێدەکات و تاوەکو 19ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، دواتر پاڵەوانێتی مەیامی لە 22ی ئازار تاوەکو دووی نیسان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

حكومەتداری لە نێوان عەقلییەتی تاكڕەوی و رێزگرتن لە كاری هاوبەش

بابەتی دواتر

ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید ڕووی لە ئەنچیلۆتی وەرگێڕاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share