ماوەی پێنج هەفتەیە چەند گوندێکی سەربە قەزای مێرگەسوور مامۆستای ئایینییان نییە، چەند جارێك خەڵکی ناوچەکە داواكارییان لەو بارەیەوە هەبووە، بەڵام تا ئێستا وتارخوێن و پێشنوێژیان نییە، ناوچەی شێروان مەزن یەكێكە لەو ناوچانە.
لە نامەیەکدا دانیشتووانی ناحیەی شێروان مەزن و چەند گوندێکی دیکە گلەیی دەکەن لە نەبوونی مامۆستای ئایینی و دەڵێن، ئەوە مافێکی ئایینی و سوننەتێکە بۆ ئەوان.
دانیشتووانی ناوچەكە دەڵێن، “چۆن دەکرێت ناحیەی شێروان مەزن، کە 10 گوندی لەسەرە مامۆستای ئایینیی نەبێت و بێبەشبن لەو سوننەتە”.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە گوندەکانی شێروان مەزن، کە بریتین لە “کانیەتا، سەردەری، چەمکێ و چەند گوندێكی دیكە، بێ پێشنوێژ و وتارخوێنن.
بەپێی زانیارییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینیی مێرگەسوور لە بابەتەکە ئاگادارە و دەیەوێت مامۆستایەک بۆ وتارخوێن و پێشنوێژ دیاری بکات.