نادال چی بەسەرهاتووە؟ کەی دەگەڕێتەوە؟

ئەفسانەی ئیسپانی-ی تێنسی سەرزەوی، ڕافائێل نادال بەهۆی پێکانەوە لە یاریکردن دوورکەوتووەتەوە و بڕیارە سەرەتای ساڵی نوێ بگەڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مارکای ئیسپانی، ماتادۆرەکەی ئیسپانیا لە پاڵەوانێتی میڵبۆرنەوە دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن، لەو پاڵەوانێتییە دەتوانێت 250 خاڵ بەدەستبهێنێت ئەگەر بێتو پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

پاڵەوانێتییەکە لە چواری کانونی دووەمی 2022 هاوکات لەگەڵ پاڵەوانێتی (ATP CUP) ئەنجامدەدرێت، کە تیایدا هەڵبژاردەکان بەشداریی تێدادەکەن.

بەشداریکردنی ئەستێرەکەی لارۆخا لەم پاڵەوانێتییە ئوسترالییەدا، ئامادەکارییە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا، پێش ئەو وادەیەش لە نێوان 17 بۆ 18ی کانونی یەکەم بەشداری پاڵەوانێتیی ئەبوزەبی دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەو چارەسەرەی چەند مانگێکە پێیدراوە.

جگە لە نادال، ئەستێرە گەورەکانی وەک نۆڤاک دیۆکۆڤیچ، دانیێل میدڤیدێڤ و تسیتسیپاس بەهەمان شێوە ئامادەکارییان کردووە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیا، ئەوەش دەریدەخات نادال ناچارە بەوپەڕی توانا جەستەییەکانیەوە ئامادەبێت بۆ کێبڕکێکردن لەم پاڵەوانێتییە گەورەیەی گراند سلام.

بابەتی پێشتر

چوار یانەی گەورە هەوڵی کڕینی هالاند دەدەن

بابەتی دواتر

(فیفا) بەهۆی مۆندیالی یانە و جامی ئەفریقاوە کەوتووەتە هەڵەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share