(9) هەڵبژاردەی ئاسیا بەشداری مۆندیالی 2026 دەکەن

بەهۆی گۆڕانکارییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە، ئەگەر هەیە نۆ هەڵبژاردەی کیشوەری ئاسیا بەشداریی مۆندیالی 2026 بکەن.

بڕیارە جامی جیهانی 2026 لە وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک، کەنەدا سازبکرێت، (فیفا) پێشوەختە بڕیاریداوە سیستەمی پاڵەوانێتییەکە بگۆڕێت و ژمارەی هەڵبژاردە بەشدارەکان لە 32 هەڵبژاردەوە بۆ 48 هەڵبژاردە بەرز بکاتەوە.

لە ئێستادا تەنها شەش هەڵبژاردەی ئاسیا بەشداریی مۆندیالی 2022ی قەتەر دەکەن، چوار هەڵبژاردە ڕاستەوخۆ پاڵاوتنەکانیان تێپەڕاندووە و سەرکەوتوون، هەڵبژاردەیەکیش بەشداریی پاشکۆکان دەکات و قەتەریش وەک وڵاتی ڕێکخەر ئامادە دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان لە 2026وە هەشت هەڵبژاردە ڕاستەوخۆ بۆ مۆندیال سەردەکەون، هەڵبژاردەیەکش بەشداریی پاشکۆکان دەکات، لە ئەگەری بردنەوەیدا ژمارەی هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئاسیا لە مۆندیال بۆ نۆ هەڵبژاردە بەرز دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

لە هەڵەبجە تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە كە لە شاخ كەوتووەتە خوارەوە

بابەتی دواتر

ئەو بەریتانییەی عێراق بە تۆمەتی دزینی شوێنەوار دەستگیریكرد ئازادكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share