هه‌واڵگریی عێراق ڕێگری له‌ دزەپێكردنی بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر كرد

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌زگاى هه‌واڵگری شكستى به‌ هه‌وڵێكى ‏هێنانه‌ناوه‌ی بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەر هێناوە، “ویستراوە لە وڵاتێكی دراوسێوە و بە ‏سلێمانیدا بهێنرێتە عێراق”.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئاشكرایكردووە، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا ‏ده‌زگاى هه‌واڵگری گشتىی عێراق توانیویەتی شكست به‌ هه‌وڵى بازرگانانى مادده‌ى ‏هۆشبه‌ر بهێنن، كه‌ ویستویانه‌ حه‌وت كیلۆ ما‌دده‌ی هۆشبه‌ر و نۆ هه‌زار حه‌پ و یه‌ك كیلۆ ‏تریاكی ڕه‌شی بۆ نێو عێراق بهێنن. ‏

شانەی ئەمنی باسی له‌وه‌شكردووه‌، بازرگانه‌كان ویستوویانە له‌ڕێگه‌ى وڵاتێكى دراوسێوه‌ ‏ئه‌و ماددانه‌ به‌ خاڵێكی سنووریی سلێمانیدا بهێننە عێراقه‌وه‌.‏

شانەكە ناوی ئێرانی نەهێناوە، بەڵام سلێمانی تەنها سنووری لەگەڵ ئێراندا هەیە.‏

بابەتی پێشتر

تائێستا یەکەم ژنە سەماکاری کوردت بینیوە؟

بابەتی دواتر

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگا: پشكی سلێمانی لە غاز كەمە و سامانە سروشتییەكان ‏بەرپرسە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share