قۆناغی دووەمی كەرەنتین لە بەریتانیا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەم، بڕیارە لە بەریتانیا قۆناغی دووەمی كەرەنتین دەستپێبكات، كە بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێت.

بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا ڕایگەیاند، “ئەو ڕێوشوێنانە لە وەرزی پایزدا مەبەست لێی ڕوبەڕوبوونەوەی بەرزبوونەوەی توشبوونە بە كۆرۆنا”.

بەڵام لەنێو ئەو ئەنجومەنەی بەریتانیاندا چەند ئەندامێكی تێدابوو كە دژی ڕاگەیاندنی ئەو كەرەنتینە بوون.

لە وەڵامی ئەوانەدا جۆنسن وتی، “هیواخوازم بتوانین ولاتەكە بخەینەوە سەرپێ و دووبارە كۆمپانیاكان و بازاڕەكان بكەینەوە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە یادی لەدایكبوون و سەری ساڵ”.

بەریتانیا بە گەورەترین وڵاتی ئەوروپی دادەنرێت لەڕووی زیانەكانی كۆرۆنا لەسەری كە ڕێژەی مردن بەو ڤایرۆسە لە وڵاتەكەدا 47 هەزاری تێپەڕاندووە.

بابەتی پێشتر

كۆریای باشوور.. بەهۆی هەڵواسینی پۆستەر بە دیواری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا كەسێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق 'پەلاماری پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە' ئیدانە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەر 76 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share