وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، لە دەوروبەری ساڵی 2023دا نزیکەی 400 ملیۆن پێ سێ جا بەرهەمهێنانی غاز زیاددەکات.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە دەوروبەری ساڵی 2023دا لە کۆمپانیای غازی بەسڕە 400 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز زیاددەکات، لە قۆناغی یەکەمدا 200 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمدەهێنێت و لە قۆناغی دووەمدا دوای شەش مانگ 200 ملیۆن پێ سێجای دیکە زیاددەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە سەرەتای ساڵی 2023دا سووتانی غازی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکات، ئەوەش ئەو ئامانجەیە کە کۆمپانیاکانی وەزارەتی نەوت کاری بۆدەکەن.
ڕایگەیاند، کاری لەپێشینەیان کەمکردنەوەی سووتانی غازە لە کێڵگەکان و ڕاگرتنی بەکارهێنانی سەرچاوەی سووتەمەنییە قورسەکانە لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، ئامانجێکی دیکە کۆتاییهێنانە بە هاوردەکردنی غاز لە دەرەوە.