ئەمریکا ژمارەی ئەو سەربازانە ئاشکرادەکات کە لە عێراق دەمێننەوە

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا، بە ئاژانسی ئه‌سۆشییەیتد پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق دەگۆڕێت و دوو هەزار و 500 سەربازیان وەک ڕاوێژکار لە عێراق دەمێنێتەوە.

جه‌نه‌راڵ فرانك ماكنزی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئه‌سۆشییەیتد پرێس ئاشكرایکردووە، “وەک ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، کۆتایی ئەمساڵ ئەمریکا هێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە و ئەو سەربازانەی کە دەمێننەوە ئەرکی ڕاوێژکردن بە سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان لە ئەستۆدەگرن”.

ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، “چەکدارەکانی نزیک لە ئێران نەوەستاون لە هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا و چەند لایەنێکی نزیک لە ئێرانیش دەیانەوێت ئەمریکا بەتەواوی عێراق جێبهێڵێت، بەڵام ئەوە ڕوونادات”.

جه‌نه‌راڵ فرانك ماكنزی نەیشاردووەتەوە، هێشتا لەناو عێراقدا چەندین لایەن هەن دەیانەوێت ئەمریکا لە هاوكێشەکانی وڵاتەکەدا بوونی هەبێت و دەکرێت ئەمریکا لەسەر ئەو بۆچوونە هاوڕابێت و بمێنێتەوە.

دوێنێ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە فەرمی كۆتاییهاتنی ئەركە شەڕكەرییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان و كشانەوەیانی لە عێراق ڕاگەیاند.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە تویتێكدا نووسیبووی، “ئەمڕۆ كۆتاییمان هێنا بە گەڕی كۆتایی گفتوگۆكان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، كە لە ساڵی ڕابردوودا دەستمانپێكردبوو”.

ئەعرەجی بە فەرمی “كۆتاییهاتنی ئەركە شەڕكەرییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان و كشانەوەیان لە عێراق”ی ڕاگەیاند، بەڵام دووپاتیكردووەتەوە، “پەیوەندییەكان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بوارەكانی ڕاهێنان و ڕاوێژكاری و یارمەتیدان بەردەوام دەبن”.

بابەتی پێشتر

ئیبراهیمۆڤیچ بەڵێنێك بە هاندەرانی میلان دەدات

بابەتی دواتر

مانگرتنی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە هەزار تۆن خۆڵ و خاشاکی لە کەلار کۆکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالیكی و سامەڕایی كۆبوونەوە

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانیان تاوتوێكرد. میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی…
Total
0
Share