ئەمساڵ بۆ كیمیچ كۆتاییهات

سەرەڕای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاند، بەڵام كیمیچ تا سەری ساڵ بەشداریی هیچ یارییەكی بایرن میونشن ناكات.

كیمیچ یەكێكە لەو یاریزانانەی خولی ئەڵمانیا كە ڕەتیانكردووەتەوە ڤاكسین بەكاربهێنن و ئەوەش تووشی كێشەی كردووە لەگەڵ ئیدارەی بایرن میونشن.

كیمیچ پێش یارییەكەی بەرشلۆنە لە چامپیۆنز لیگ بە تەواویی كۆرۆنای تێپەڕاند، بەڵام تیمی پزیشكیی یانەی بایرن میونشن پێیانڕاگەیاندووە تا ساڵی نوێ ناتوانیت بەشداریی هیچ یارییەك بكەیت.

بەپێی ڕاگەیاندنەكان بێت، كیمیچ كێشەی هەیە لە سییەكانیدا و یاریی نەكردنیشی لەبەر بەرژەوەندیی خۆیەتی.

كیمیچ لە هەرسێ یاریی ماینز و شتوتگارت و ڤۆڵفسبۆرگ لە خوولی ئەڵمانیا بەشداری ناكات و لە مانگی یەكی ساڵی نوێوە دەست بە یاریكردن دەكاتەوە.

بابەتی پێشتر

كێشەكانی بەرشلۆنە گەورەتر بوون

بابەتی دواتر

بزانە ئەو خواردنانە چین کە ڕێژەی شەکر لە خوێندا زیاددەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێر ئاڵای جەنگی هەڵکرد

مانوێل نوێر ڕەخنەى توندی ئاڕاستەى ئیدارەى بایرن کرد بەوەى دەستبەرداری تۆنی تابالۆڤیچی ڕاهێنەری گۆڵچییەکان بوون. تۆنی ماوەى 11…
Total
0
Share