دەستەی دەستپاكیی هەرێم: زیاتر لە 11 ملیار دینارمان گەڕاندەوە بۆ خەزێنەی گشتی

بەڕێوبەرایەتیی لێكۆڵینەوەكانی سلێمانی سەربە دەستەی دەستپاكیی هەرێم، “زیاتر لە 11 ملیار دیناریان گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی تشرینی دووەم دەستەی دەستپاكیی هەرێم ڕایگەیاندووە، “له‌ دواى به‌دواداچوونه‌كانى به‌ڕێو‌به‌رایه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانى تایبه‌ت به‌ قه‌رزى كۆمپانیاكان بڕى 11 ملیار و 121 ملیۆن و 991 هەزار و 800 دینار گەڕێندرایەوە بۆ خەزێنەی گشتی”.

ئەوە لەكاتێكدایە لە 19ی تشرینی یەكەم وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، “لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 20 کۆمپانیا دەداتە دادگا”.

ئەوەش خرایەڕوو، “بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە توندترین شێوە ڕوبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە”.

بابەتی پێشتر

ژیاننامەی ئەو دوو كاندیدەی بێوچان هێرش دەكەنە سەر یەكتر

بابەتی دواتر

زیاتر لە 47 هەزار خوێندكاری نوێ لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم وەرگیراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share