سوننییەكانی عێراق هاوپەیمانێتییەكی نوێیان پێكهێنا

چەند لایەنێكی سوننی چوونەپاڵ هاوپەیمانیی عەزم بەسەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر و هاوپەیمانێتییەكی نوێیان پێكهێنا.

هاوپەیمانێتییەكە كە ناوی “عەزم”ـە، هەریەك لە هاوپەیمانیی عەزم و پارتی جەماهیر و پارتی حەسم و پارتی عەقد و هاوپەیمانیی عەرەبی لە كەركوك لەخۆدەگرێت و پێكەوە 35 كورسیی پەرلەمانییان هەیە.

سالم عیساوی وتەبێژی هاوپەیمانێتییەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد ڕایگەیاند، “خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم بڕیاری یەكەم و كۆتایی دەدات لە دانوستاندنە سیاسییەكاندا”.

لە كۆنگرەكەدا خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە وتی، “بەردەوامی دەدەین بەم پڕۆژە سیاسییە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی و سازدانی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان”.

لای خۆیەوە ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری سەرۆكی پارتی “جەماهیر” ڕایگەیاند، خەڵك زۆر شتیان پێویستە و دەبێت بەپەلە حكومەت پێكبهێنرێت.

ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا بەشداریكرد و وتی، “پێویستیمان بە پشتیوانیی هاوپەیمانێتییەكەیە لە دۆزی كەركوك دا”.

بابەتی پێشتر

بۆچی لە ڕۆژی هاوسەرگیریدا گوڵی سپی بەکاردێت

بابەتی دواتر

باوکی وەزیری نوێی کاروباری کۆچبەرانی ئەڵمانیا پەیوەندی لەگەڵ پێشمەرگە هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم لە بەغدادە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغداد. میدیای نزیك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی…
Total
0
Share