نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی: لەدوای 1ی 12تەنها بە ئامێری POS پارە وەردەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاری لە شاری سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی رێنمایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی هەرێم، لە دوای 1ی 12 پارەدان بەشێوەی کاش نامێنێت و تەنها لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنی یاخود POSـەوە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکەیان لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داواکارین لە ھاوڵاتییان بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ راییبکرێت، ببن بەخاوەنی کارتی زانیاری و پێویستە ھەڵگری یەکێک لەکارتەکانی ڤیزا کارد یاخود ماستەر کاردیان پێبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، “بەبێ کاردی پارەدانی ئەلیکترۆنی دوای ئەو وادەیە سەردانمان مەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی پارە لە بەغدادەوە بۆ مووچە ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عێراقدا بڕیاری خەرجكردنی…
Total
0
Share