دوو کچە یوتیوبەر هاوسەرگیری لەگەڵ یەک پیاو دەکەن و شەڕەکانیان گەیشتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دوو کچە یوتیوبەری میسری هاوسەرگیری لەگەڵ یەک پیاودا دەکەن و شەڕ و ناکۆکیەکانیشیان لەسەر ئەم بابەتە گەیاندووەتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

رەهف شامی کچە یوتیوبەرێکی میسرییە، لە چەند رۆژی رابردوودا گرتە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە کە هاوسەرگیری لەگەڵ گەنجێک بە ناوی سامح ئەبو حەسەن کردووە.

هاوکات لە دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوکردنەوەی گرتەکە کچە یوتیوبەرێکی دیکەی میسری بە ناوی سەلما چەند وێنەیەکی خۆی لە رۆژی هاوسەرگیریکردنی بڵاوکردەوە و دەرکەوت زاوا هەمان ئەو زاوایەیە کە لەگەڵ رەهف دەرکەوتووە، لە هەمان کاتیشدا لە یەکێک لە وێنەکاندا رەهف دەرکەوتووە لەگەڵیاندا.

سەلما باسی لەوە کردووە، “رەهف هاوڕێی نزیکم بوو، پەیوەندی لەگەڵ خۆم و هاوسەرەکەم زۆر باش بوو، تەنانەت بەشێک لە ئامادەکارییەکانی هاوسەرگیریەکەم ئەو کردی، بەڵام دوای چەند ساڵێک من لە هاوسەرەکەم جیابوومەوە، وامدەزانی ئەوان هەر هاوڕێن، بەڵام وا دیارە ئەوان ناپاکییان لەگەڵم کرد، تەنانەت ئەو هۆکاری جیابوونەوەم بووە لە هاوسەرەکەم”.

لە دوای ئەو هێرشانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرایە سەر رەهف شامی لای خۆیەوە ئاشکرایکرد، “پەیوەندی من و دەستگیرانەکەم بۆ پێش 10 ساڵ دەگەڕێتەوە، لەو کاتەدا هەردووکمان خوێندکاری زانکۆ بووین، بەڵام سەلما هاتە نێوانمان و خۆی هاوسەرگیری لەگەڵ کرد”.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسی: زۆرترین رێژەی باران لە دەربەندیخان باریوە

بابەتی دواتر

پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیەندرایە ھەردوو کڵێسای ماریوسف و قبتییەکان لە سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share