وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆژه‌یاسایه‌كیان له په‌رله‌مانه و خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوە، به په‌سه‌ندكردنى هه‌لى كار بۆ پێنج هه‌زار كه‌س دابینده‌كات.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى بە كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی كوردستان كردووه، كە تیایدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداربووە و “گفتوگۆیەکی چڕ ئەنجام درا، بە مەبەستی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان – عێراق”.
وەزارەتەكە دەڵێت، ئەو پرۆژەیاسایە بە یەکێک لە پرۆژە هەره گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دادەنرێت، چونكه لە ڕێگەی بەکارخستنی پڕۆژەیاساكه لە سێکتەری کشتوکاڵی دەرفەتی کار بۆ پێنج هەزار لە دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگه‌کانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان دهڕەخسێنرێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دووپاتیدەكاتەوە، ئەم هەنگاوە دەبێتە فاکتەرێکی بەهێزی پێشخستنی پرڕۆژە کشتوکاڵییەکان و زەمینەسازی بۆ سوودوەرگرتن لە توانای دەرچووان و دابینکردنی دەرفەتی کار و زەمانەتی بیمەی خانەنشینی بەپێی ئەو ناوەڕۆکەی کە لە بڕگە و ماددەکانی پڕۆژەیاساکەدا هاتووە.