جولیان ناگیلسمان، ڕاهێنەری بایرن میونشن دەڵێت، تیپەكەی دەیتوانی گۆڵی زیاتر لە بەرشلۆنە بكات.
پاش بردنەوەیان لە بەرشلۆنە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر، ناگیلسمان وتی، “لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاستێكی بەرزمان پێشكەشكرد”.
وتیشی، “بە گشتی لە ئاست و ئەنجامەكانی بایرن لە قۆناغی كۆمەڵەكان ڕازیم”.
ناگیلسمان باسی لەوەشكرد، تیپەكەی هەلی زۆری گۆڵتۆماركردنیان بەرامبەر بەرشلۆنە دروستكردووە و دەیانتوانی بە ئەنجامی گەورەتر براوەبن.
بایرن میونشن لە شەش یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەر شەشیان براوە بووە و بە 18 خاڵ و بە پلەی یەكەم گەیشتە قۆناغی شازدە.