گۆگڵ بە 80 ملیۆن دۆلار سزادرا

دادگایەکی روسیا، بەهۆی پابەندنەبوونی بە یاساکانی ئەو وڵاتە، کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژیی گۆگڵ بە بڕی زیاتر لە 8 ملیار روبڵ(نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار) غەرامە دەکات.

دەزگای راگەیاندنی دادگای روسیا رایگەیاند، دادگای روسیا بەهۆی نەدانی غەرامەی پێشتری سزاکەی بەسەر گۆگڵدا سەپاندووە.

دادگاکە دەڵێت، گۆگڵ بە ئەنجامدانی تاوانێکی کارگێڕی بەپێی بەشی یەکەمی یاسای تاوانە کارگێڕییەکانی روسیا (خۆدزینەوە لە سزای کارگێڕی) بە تاوانبار ناسێندرا، هەروەها کۆمپانیاکە بە بڕی 8 ملیار روبڵ سزادرا.

لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، دادگاکانی روسیا چەندین غەرامەیان بەسەرگۆگڵدا سەپاندووە بەهۆی قۆرخکاری و پێشێلکردنی یاساکانی پەیوەست بە ئینتەرنێت لەو وڵاتەدا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەیمس وێب جارێکی دیکە جیهان سەرسام دەکات
وێنەی پێکدادانی دوو گەلەئەستێرە تۆماردەکات

تێلسکۆپی جەیمس وێب وێنەیەکی نوێی گەلەئەستێرەی Cartwheelی تۆمارکردووە، کە دوای پێکدادانی دوو گەلەئەستێرە شێوەیەکی سەرنجڕاکێشی وەرگرتووە، بەجۆرێک ناسا…
Total
0
Share