پەکەکە ڕاگەیەنراوێک لەسەر گرژییەکانی لەگەڵ پارتی بڵاودەکاتەوە

کۆماجڤاکێن کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا باسلە گرژییەکانی سێ ڕۆژ پێش ئێستا دەکات لەگەڵ هێزێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەڵێت، لە ئەنجامی سوربوونی هێزەکانی پارتی لەسەر ئۆپراسیۆن بە داخەوە زیانی گیانی هاتە ئاراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کۆماجڤاکێن کوردستاندا هاتووە، “رۆژی 4ی 11ی 2020 لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە دژی ھەرێمی گارێ، گەریلای ئازادیی کوردستان بەو پەڕی ووریاییەوە ھەوڵیدا رێگری بکات لە شەڕ و پێکدان. بەڵام بەداخەوە بە ھۆی سووربوونی پەدەکە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن خەساری گیانی ھاتە ئاراوە، کە بەرپرسیارێتییەکەی بە تەواوی لە ئەستۆی ئەو ئیرادەیەیە، کە جووڵەی بەو ھێزە چەکدارانە کردووە”.
ڕاگەیەنراوەکەی کۆماجڤاکێن کوردستان لەبارەی ڕاگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دەڵێت، “لە کاتێکدا کە رای گشتیی گەلی کوردستان لە ھەر چوارپارچەی نیشتمان و بەتایبەت ھێز و لایەنە سیاسییەکان، رۆشنبیران، کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان داوای ھێورکردنەوەی دۆخەکە و ئەنجامدانی دیالۆگ دەکەن، یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە جیاتی ئەوەی داوای کۆتاییھێنان بە گرژییەکانی بکات بە لێدوانێکی نابەرپرسیارانە ھەوڵیدا ئاگری شەڕ و ناکۆکی گەشتر بکات و ورە بداتە ئەو لایەنە ناوخۆیی و ھەرێمییانە، کە دەیانەوێت ئاگری شەڕی کورد – کورد خۆش بکەن.”.
ئەوەشهاتووە، “ئەم لێداوانەی یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێدوانێکی بە تەواوی ئاژاوەگێڕانەیە، دوورە لە راستی و لەسەر بنەمای بە پێچەوانە نیشاندانی رووداوەکان ئامادە کراوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە جیاتی ئەوەی لەشکرکێشی و داگیرکاری تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و ئێراق رەخنە بکات، بە ھەموو جۆرێک پشتیوانی لێی دەکات و ھانی دەدات”.
هەر لەبارەی هەڵوێستەکانی ئەمریکاوە لە عێراق ڕاگەیەنراوەکەی کۆماجڤاکێن کوردستان ڕایگەیاندووە، “دەوڵەتی ئەمریکا نەک تەنیا لەبەرامبەر ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و تاوانەکانی شەڕی ئەردۆغان دەنگ ھەڵنابڕێ، بەڵکۆ ھەوڵدەدات بە پشتیوانیکردن لە سیاسەتی چەواشەکارانە و شەڕخوازانەی پەدەکە، کەشی نیگاتیڤی پەیوەندیی نێوان ھێزە کوردییەکان قووڵتر بکاتەوە، ئێمە ئەم لێدوانەی یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنە دەکەین و بانگەوازی خۆمان ئاراستەی ھەموو گەلی کورد و بە تایبەتی گەلی باشووری کوردستان، ھێز و لایەنە سیاسییەکان و رۆشنبیران دەکەین کە لە بەرامبەر ئەم لێدوانە ئاژاوەگێڕانەیەدا وریا بن و ھەوڵەکانی خۆیان لە پێناو ئارامی و چارەسەری کێشەکان چڕ بکەنەوە”.
بابەتی پێشتر

کەسێک دەستگیرکرا لەگەڵ هاوڕێکانی بە زەبری چەک ئۆتۆمبیلیان لە خەڵکی سەندووە

بابەتی دواتر

وێبسایتی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە هەرێم ناکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکانی هەرێم ئامادەنین گرێبەستەکانیان بدەن بە وەزارەتی نەوتی عێراق تاکو پێداچونەوەیان…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share