لێدوانێكی دیكەی ئەردۆغان جارێكی دیكە بەهای لیرەی دابەزاند

لە ژمارەی پێوانەیی دابەزین نزیكبووەوە

لیرەی توركی بە زیاتر لە 2% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ژمارەی پێوانەیی دابەزین نزیكبووەوە، پاش دووپاتكردنەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە پابەندبوون بە كەمكردنەوەی نرخی سوود لەسەری.

پاش بەرزبوونەوەكەی لە ڕۆژی سێشەممە، جارێكی دیكە لیرە بە ڕێژەی 2.45% دابەزی و گەیشتە 13.80 بەرامبەر دۆلار، بەراورد بە داخستنی پێشتر كە گەیشتە 13.45.

دراوە توركییەكە لەمساڵدا 46%ی بەهاكەی لەدەست داوە و هەفتەی ڕابردوو كەمترین دابەزینی لە مێژووی خۆیدا تۆماركرد كە گەیشتە 14.0 لیرە بەرامبەر بە دۆلار.

لەكاتی گەڕانەوەی سەرۆكی توركیا لە دەوحە-ی پایتەختی قەتەر، ئەردۆغان جارێكی دیكە بەرگری لە سیاسەتی نەختینەیی خۆی كردەوە و وتی، “توركیا هەڵاوسان و بەرز و نزمییەكانی ئاڵوگۆڕی دراوەكە كەمدەكاتەوە لەڕێی كەمكردنەوەی نرخی سوودەوە”.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمڕۆ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان بە زۆرەملێ كوتانی دژ بە كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

جیاواز لە بەرزبوونەوە یەك لەدوای یەكەكانی هەفتەی ڕابردوو، نرخی نەوت لە دەستپێكی كردنەوەی بازاڕدا بە دابەزین دەستیپێكرد. كاتژمێر…
Total
0
Share