لە پەرلەمانی توركیا پێكداهەڵپژان لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی دەسەڵاتدار و هەدەپە ‏هاتەئاراوە

ساتی پێكداهەڵپژانەكەی پەرلەمانی توركیا

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی توركیا پێكداهەڵپژانی نێوان پەرلەمانتارانی پارتی داد و ‏گەشەپێدان و وەزیری ناوخۆ لەلایەك و ئەندامانی پارتی دیموكراتی گەلان لێكەوتەوە.‏

لەمیانەی دانیشتنەكەدا كە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی بودجەی 2022، ئەركان ئایدین، ‏پەرلەمانتاری هەدەپە پرسیاری لە سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆ كرد دەربارەی ‏بەكارهێنانی فڕۆكەیەكی سیزجین باران كوركماز-ی خاوەنكاری توركی، كە لە نەمسا ‏بەتۆمەتی سپیكردنەوەی پارە دەستگیركرا، وەك ئەوەی سایتی ‏KRTی توركی ‏بڵاویكردووەتەوە.‏

لە بەرامبەردا سۆیلو هەڕەشەی لە پەرلەمانتارانی هەدەپە و بەرهەڵستكار كرد بەوەی ‏‏”باجی ئەو كارەیان دەدەن”، هەروەك ئایدین-ی بە “فریودەر” ناوبرد.‏

https://youtu.be/iu9uvvP8AaM

دوای ئەوەش هەریەك لە هما ئۆزگور ئۆزال و والی ئەگبابا، پەرلەمانتارانی بەرەی ‏بەرهەڵسكار مشتومڕیان لەگەڵ سۆیلو ئەنجامدا و ئەمەش بووە هۆی پێكداهەڵپژانی ‏هەردوو كۆمەڵە پەرلەمانتارەكە.‏

لە ئاكامدا دانیشتنەكە بۆ ماوەی 10 خولەك ڕاگیرا، تا ئەوكاتەی ڕەوشەكە هێوركرایەوە، ‏وەك ئەوەی میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە.‏

بابەتی پێشتر

یەكەم ڤاكسینی ڕووەكیی دژەكۆرۆنا چاوەڕێی پەسەندكردنە

بابەتی دواتر

كەجەكە: لە هێرشەكەی شەنگال ئەندامانی پاراستن هاوكاریی توركیایان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share