نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی شوبات بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، بەهۆی بڕیاری هاوپەیمانیی ئۆپیک+ بۆ بەردەوامبوون لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و دابەزینی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بۆ کەمترین ئاست لە دوای مانگی ئازارەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەبڕی 47 سەنت و ڕێژەی %0.8 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 58.93 دۆلار.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساس نرخی بەرمیلێکی 49 سەنت و %0.9 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 56.18 دۆلار لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە بەرزترین ئاستی لە ئەمساڵدا تۆمارکرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و هاوپەیمانەکانی کە بە ئۆپیک+  ناودەبرێن بڕیاریاندا بە درێژکردنەوەی ماوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەهۆی بەردەوامیی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەروەها ئیدارەی زانیاری و وزەی ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، یەدەگی نەوتی ئەمریکا بەردەوامە لە دابەزین ئەمەش پاڵنەرێکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووە لە هەفتەی ڕابردوودا بە بڕی 994 هەزار بەرمیل بۆ 475.7 ملیۆن بەرمیل، ئەمەش نزمترین ئاستە لەدوای مانگی ئازارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: حكومەتی هەرێم تائێستا هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیاكەمان نەكردووە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی ڕادەستی كۆمپانیاكەیان نەكردووە. عەلا یاسری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ…
Total
0
Share