جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، سەبارەت بە ئێران بژاردەمان زۆر لەبەردەستدایە و پێتان ناڵێم ئەمشەو چی ڕوودەدات.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێرانییەکان هێرشبکەنە سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، زۆر بە توندی وەڵامیان دەدەینەوە و ئێمە لە باڵاترین ئاستی هێزداین.
وتیشی، سەرۆک ترەمپ بژاردەی زۆری هەیە سەبارەت بە ئێران، منیش بە تەواوی پێتان ناڵێم ئەمشەو چی ڕوودەدات.
ڕاشیگەیاند، ئێران بۆ ماوەی نزیکەی هەفتەیەک پابەندبوو بە ڕێککەوتنەکەمانەوە و هەڵسوکەوتەکانی باشتر کرد، بەڵام دواتر دەستیکردەوە بە بەئامانجگرتنی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز.