عێراق ڕۆبۆت هاوردە دەكات

عێراق بەنیازە ڕۆبۆت لە وڵاتێكی ئەوروپییەوە هاوردە بكات، بەرپرسێكیش ئاشكرایكردووە ئەو ڕۆبۆتانە بۆ پوچەڵكردنەوەی تەقینەوەكان بەكاردەهێنرێن.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی تشرینی دووەم سەباح حەسەن، بەڕێوبەری گشتیی بەڕێوبەرایەتیی پوچەڵكردنەوەی مین و تەقەمەنی لە عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، “لەگەڵ یەكێك لە وڵاتە ئەوروپییەكان لە هەوڵداین ئامێری پێشكەوتوو دەستبخەین”.

ئەو بەڕێوبەرەی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هەوڵەكان بۆ ئەوەن كە ڕۆبۆتی پێشكەوتوو بهێنین بۆ ئەوەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەكەمانەوە بۆ پوچەڵكردنەوەی تەقینەوەكان بەكاربهێندرێن، هاوشێوەی وڵاتە پێشكەوتووەكان”.

بەرپرسە ئەمنییەكە ئاشكرای كردووە، “لەڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆردا پێویستی زۆرمان بەو ئامێرانە هەیە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەكان و هاوشێوەكانی پوچەڵ بكەینەوە”.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەكگرتووەكان لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش دەكات

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. سەماكانی ترەمپ بووەتە جێی سەرنجی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share