كه‌شناسیی هه‌رێم: لە شارەکان باران و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات سبه‌ینێ ئاسمانى هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو و نمه‌باران ببارێت، هه‌روه‌ها به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى حاجى ئۆمه‌ران و پێنجوێن ببارێت و خێرایی با-ش زیاد ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینی كردووه‌، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ ئاسمانى هه‌رێم له‌ نیمچه‌ هه‌وروه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌ گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى نمه‌باران و بارانى مامناوه‌ند له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى باكوور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “خێرایی با زیاد ده‌كات بۆ سه‌رووى 25 كلم/له‌ كاتژمێرێكدا، ئه‌گه‌رى كه‌مێك هه‌وره‌ تریشقه‌ش هه‌یه”‌.

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینى ئه‌وه‌شی كردووه‌، له‌ كاته‌كانى پاشنیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا به‌فر له‌ ناوچه ‌شاخاوییه‌كانى باكوور و حاجى ئۆمه‌ران ببارێت.

هه‌روه‌ها پێشبینى ده‌كرێت له‌ كاته‌كانى شه‌و بارانبارین ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕین و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیانیش بگرێته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ بارینى كه‌مێك به‌فر له‌ ناوچه‌شاخاوییه‌كانى پێنجوێن و ڕاپه‌ڕین كاریگه‌ریه‌كه‌شى‌ تا به‌یانى پێنجشه‌ممه‌ به‌ لاوازى بمێنێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا

بابەتی دواتر

فاوچی زانیارییەكی پێچەوانە لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share