كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ناگیلسمان ڕاهێنەری بایرن میونشن

ڕاهێنەری بایرن میونشن داوای لە یانەی بەنفیكا كرد هیچ گومانێك نەكەن لە ئەنجامی یاریی بایرن و بەرشلۆنە و بە باشترین پێكهاتەوە بەشداریدەكەن.

پێش ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی بەرشلۆنە لە دوایین گەڕی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنز لیگ، ناگیلسمان، ڕاهێنەری بایرن بەشداریی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كرد.

ناگیلسمان دووپاتیكردەوە كە بە باشترین پێكهاتەوە ڕووبەڕووی بەرشلۆنە دەبنەوە.

جەختیشیكردەوە كە هیچ نەرمییەك بەرامبەر بەرشلۆنە پیشاننادەن و داواشی لە هەوادارانی یانەی بەنفیكا كرد گومانیان لە ئەنجامی یارییەكە نەبێت.

ڕاهێنەری بایرن میونشن پێیوایە ئێستاش بەرشلۆنە یەكێكە لە یانە پاڵێوراوەكان بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنز لیگ.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. چوار كه‌س كە پارچەی تاوه‌رى كاره‌بایان دزیبوو زیندانیدەكرێن

بابەتی دواتر

ئەو (10) یانەیەی لە سەدەی 21دا زۆرترین پارەیان بەکارخستووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share