ڕاگەیەندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەسڕەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەسڕەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “تەقینەوەكە لەڕێگەی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە كراوە”.

شانەكە پشتبەست بە ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی بەسڕە ڕایگەیاندووە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان چوار كەس بەهۆی تەقینەوەكەوە كوژراون و چوار كەسی تریش برینداربوون.

لە تەقینەوەكەدا دوو ئۆتۆمبێل سووتاون و بەشێك لە قوربانییەكان لەناو ئەو دوو ئۆتۆمبێلەدا بوون كە لە نزیكی ماتۆڕسكیلەكە بوون و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەكە دەكەن و زانیاریی زیاتر ئاشكرادەكەن.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە بەسڕە ڕوویدا و سەرەتا نەدەزانرا تەقینەوەكە بەهۆی ئۆتۆمبێل یاخود ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراوەوە بووە و پۆلیسی بەسڕە دەیوت، “لە شوێنی تەقینەوەكە ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێكی سووتاو هەن”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر ڕوونكردنەوە لەسەر كوشتنی كوڕ و ژنێك دەدات

بابەتی دواتر

گەرمیان.. چوار كه‌س كە پارچەی تاوه‌رى كاره‌بایان دزیبوو زیندانیدەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share